ریاڵ مەدرید رێزلێنانێکی گەورە بۆ رۆناڵدۆ دەکات
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵی ئەوەدان رێزلێنانێکی گەورە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی پێشووی یانەکەیان بکەن و لەئێستادا پلانەکانیان بۆ ئەو کارە چڕکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازن لە ساڵی 2019دا بانگهێشتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بکەن و لە یاری جامی سانتیاگۆ بیرنابیۆ رووبەرووی یەک ببنەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدارەی یانە مەدریدییەکە بەنیازن لەو یارییە رێزلێنانێکی گەورە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بکەن کە بەدرێسی خانمە پیرەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەپای ئەو چەند ساڵەی کاری گەورەی بۆ مێرەنگییەکان کردووە.
لەماوەی رابردووشدا یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازبوون لە جامی سانتیاگۆ بیرنابیۆدا بانگهێشتی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بکەن و بەو هۆیەوە رێزلێنان بۆ ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان بکەن، بەڵام بەهۆکاری جیاواز ئەو رووبەڕووبوونەوەیە رەتکرایەوە

0 التعليقات: