ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی پێشوی بەرشلۆنە دەکاتە شوێنگرەوەی کۆڤاسیچ
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدوای شوێنگرەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچی یاریزانی پێشوی یانەکەی دەگەڕێت کە بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک ڕووی لەیانەی چێڵسی کرد.
ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، لۆپیتگی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ناوی ژمارەیەک یاریزانی داوەتە ئیدارەی یانەکە بۆ ئەوەی شوێنی کۆڤاسیچ بگرنەوە، لەسەروی هەموشیانەوە ناوی تیاگۆ ئەلکانتارای ئەستێرەی پێشوی بەرشلۆنە و یاریزانی ئێستای بایەرن میونخ هاتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، لۆپیتگی ڕاهێنەری یانەی شاهانە چاوی لە تواناکانی ئەلکانتارایە و پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەیە لەو کاتەوەی پێکەوە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوون.
جگە لە ئەلکانتارا، لۆپیتگی ناوی هەر یەک لە میرالیم پیانیجی بۆسنی و کانتی فەڕەنسی داوەتە ئیدارەی یانەکە وەک شوێنگرەوەی کۆڤاسیچ.

0 التعليقات: