لێدوانی کیلۆر ناڤاس دوای پەیوەندیکردنی کۆرتوا بە ڕیاڵ مەدریدەوە

کیلۆر ناڤاسی کۆستاریکی و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە کە نایەوێت ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و دەیەوێت لەو یانەیەدا ژیانی وەرزشی پەرە پێبدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، دوای چوونی کۆرتوای بەلژیکی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، کیلۆر ناڤاس رایگەیاندووە کە نایەوێت بەهاتنی گۆڵپارێزەش ریزەکانی مێرەنگی جێبهێڵێت و دەیەوێت لەو یانەیەدا بەردەوامی بەژیانی وەرزشی بدات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناڤاس بۆ مارکا وتوویەتی، "ئارەزووی جێهێشتنی ریاڵ مەدرید وەک ئەوەیە ئارەزووی مردن بکەیت و لەوپەڕی قوڵای بڕواشمەوە ئەو قسەیە دەکەم".
لە وەرزی 2014 یانەی ریاڵ مەدرید کیلۆر ناڤاسی لە یانەی لیڤانتیەوە پەلکێشی سانتایگۆ بیرنابیۆ کرد و نرخی گرێبەستەکەشی 10 ملیۆن یۆرۆ بوو.
هەموو ئەو قسانەی ناڤاس دوای ئەوە دێت کە شاهانەیەکان تیۆ کۆرتوایان لە یانەی چێڵسی لەندەنییەوە بەبۆندێک کە بڕەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە پەلکێشی یانەکەیان کردووە.

0 التعليقات: