لیڤەرپوول بەربەست دەخاتە بەردەم ریال مەدرید و بارسێلۆنا


یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رکابەری هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات، بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێکی گەورە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، لیڤەرپوول چاوی لە لوکا یوڤیچ، هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتە کە بەشێوەی خواستن لە یانەی بێنفیکاوە روویکردووەتەوە ئەو یانەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت، لیڤەرپوول دەیەوێت لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە قسەبکات، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو یوڤیچ بباتە ریزەکانی.

یانەی بارسێلۆنا بۆ جێگرتنەوەی لویس سوارێز، چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانە گەنجەیە و ئامادەیە 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکات، ریال مەدریدیش بەهەمان شێوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە سێربییەکە هاتووەتە سەر هێل.

لوکا یوڤیچ، لەم وەرزەی بوندێسلیگادا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.



0 التعليقات: