کانتێ پاککەرەوەی شەقام بوو!!
"كانتێ پێشتر به سكۆته‌ر ده‌چووه مه‌شقه‌كانی"
دوای ئه‌وه‌ی رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی 2018 بۆ هه‌ڵبژاردی كه‌ڵه‌شێره‌كان، میدیای فه‌ره‌نسی بایه‌خێكی زۆری به رابردووی نگۆلۆ كانتێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی چێڵسی دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له نزمترین ئاستی ژیاندا توانیویه‌تی خۆی پێبگه‌ینێت و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌ك كه هه‌موو جیهان باسی بكات و گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌دوایدا وێڵ بن.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، كانتێ دوای ژیانێكی پڕ له نه‌هامه‌تی توانیویه‌تی ببێته كه‌سێكی به‌ناوبانگ و ده‌ڵێن "كانتێ له ته‌مه‌نی 11 ساڵی دوای ئه‌وه‌ی باوكی ده‌مرێت، به ناچاری جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و خوشك و برایانی به‌خێو بكات". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "پێشتر چه‌ندین یانه‌ی فه‌ره‌نسی كانتێیان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوابووه له‌به‌ر كورتی باڵایه‌كه‌ی بۆ یاری تۆپی پێ ده‌ستنادات".
پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ له ساڵانی 2016 له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی و 2017 له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌لایه‌ن گه‌وره یانه‌كانی فه‌ره‌نساوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، وه‌ك لۆریان، رین و پاریس سانجێرمان، له كاتێكدا هه‌ندێ له سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێستا پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له بری به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كانتێ، ئاماده‌یه زیاتر له 200 ملیۆن یۆرۆ بداته چێڵسی.
یه‌كێك له راهێنه‌رانی له یانه كۆنه‌كه‌ی سۆرسن، له‌باره‌ی كانتێ وه ده‌ڵێت "زۆر شه‌رمن و كه‌م قسه بوو، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی جارێكیان هاوڕێكانی خه‌ڵاتێكی كه‌سییان لێوه‌رگرت و له نزیك ئه‌و ئاهه‌نگیان پێده‌گێڕا، ئه‌و پێینه‌گوتن بمده‌نه‌وه".
ئه‌و زۆر خۆبه‌كه‌مزانه‌و دووره له هه‌موو له‌خۆباییبوونێك، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی له یانه‌ی بۆلۆنی بوو به سكۆته‌ر ده‌چووه مه‌شقه‌كانی.

0 التعليقات: