ئەمشەو بەرشلۆنە و سێڤییا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە
وابڕیارە ئەمشەو کاتژمیر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی و سێڤییای ئیسپانی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی رووبەڕووی یەک ببنەوە.
بەرلەوەی وەرزی نوێ دەستپێبکاتەوە هەموو ساڵێک جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، یاسای رکابەریکردن لەسەر جامی سوپەری ئیسپانیا بەجۆرێکە دوو یانە لە یەک یارییدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە، کە پێویستە یانەیەکیان هەڵگری نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بێت و جەمسەرەکەی دیکە پاڵەوانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بێت، ئەوکات هەردوو ئەو یانەیە رووبەڕووی یەکدەبنەوەو رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەر دەکەن.
وەرزی رابردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی پاڵەوانی هەردوو نازناوەکە بوو واتە نازناوی خولی پلەی یەکی ئیسپانیاو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لە یەک وەرزدا لە چنگی رکابەرەکانی دەرهێنابوو، هەربۆیە ئەو کات پلەی دووەمی ریزبەندییەکە دەتوانێت ببێتە جەمسەرەکەی دیکەی جامی سوپەری ئیسپانیا و رووبەڕووی پاڵەوانی هەردوو نازناوەکە ببێتەوە کە وەرزی رابردوو یانەی سێڤییای ئەندەلوسی بوو.
یانەی بەرشلۆنە خاوەنی 21 جار بەرزکردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیایە، لەکۆتا 10 کۆپی ئەو جامەدا 9 جار کەتەلۆنییەکان بوونەتە پاڵەوان.
ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە تەنها یەکجار ئەو نازناوەی بەرزکردووەتەوەو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە ئەوکات راهێنەری یانەی ئەتلەتییک بلباو بووە.
یانەی بەرشلۆنە خاوەنی 21 جار بەرزکردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیایە، لەکۆتا 10 کۆپی ئەو جامەدا 9 جار کەتەلۆنییەکان بوونەتە پاڵەوان.
ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە تەنها یەکجار ئەو نازناوەی بەرزکردووەتەوەو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە ئەوکات راهێنەری یانەی ئەتلەتییک بلباو بووە.
ئەمشەو هەردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی و سێڤییای ئەندەلوسی لەسەر چیمەنی یاریگای تەنجە لە شاری ئیبن بەتوتە لە مەغریب ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەکاندا رکابەرییەکانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە لە 183 یارییدا خۆی دەبینێتەوە کە 104 جار یانەی بەرشلۆنە براوەبووەو لە 43 یاریشدا یانەی سێڤییا براوەبووە، لە 36 یاریشدا هەردوو یانە یەکسانبوون.
لەکۆتا 22 یاریی فەرمیدا یانەی بەرشلۆنە بەرانبەر یانەی سێڤییا تەنها یەک جار دووچاری شکست هاتووە، کەواتە بەگوێرەی زمانی ژمارەکان چانسی زیاتر بە یانە سەربەخۆخوازەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا دەدەن، ئەگەرچی لە تۆپی پێدا ئاستەم نییە تاکو کۆتا لێدانی فیکەی داوەر ئەگەری زۆر لە ئارادایە بۆ پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکان.
یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی یانەی بەرشلۆنە لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیە، ئەو گۆڵكارەی بلاوگرانا مێژووییەکی زێڕینی لە یارییەکانی جامی سوپەر و بەتایبەت یانەی سێڤییا هەیە، مێسی تاکە یاریزانی خولی ئیسپانییە کە زۆرترین نازناوی جامی سوپەری هەیە کە 8 جار لەگەڵ کەتەلۆنییەکاندا ئەو شەرەفەی پێبەخشراوە، لەلایەکی دیکەوە ئەو کێچە ئەرژەنتینیە لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەکاندا 31 جار تۆڕی گۆڵی یانە ئەندەلوسیەکەی هەژاندووە کە تاکە یانەیە مێسی زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکردبن.
ئەمە جگەلەوەی مێسی تاکە یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە کە 33 نازناوی لەگەڵ سورو شینەکانی بلاوگرانا بەدەستهێنابێت و ئەمشەو هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو نازناوە دەدات و دەیەوێت لەسەر حسابی یانەی سێڤییا مێژوەکەی زێڕینتر بکات و مێژووی یانەکە ناچار بکات وەک پادشا بیناسێنێت.

0 التعليقات: