لە یەکەم یارییدا نزیکەی 600 پاسەوان پارێزگاری لە رۆناڵدۆ دەکەن


وابڕیارە بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەدرێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە، نزیکەی 600 پاسەوان لە پیاوانی بەرگری و هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لەو ئەستێرەیە بکەن.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یەکەم یاریی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە لە دەستپێکی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، نزیکەی 600 کەس لە پیاوانی ئەمنی چواردەوری یاریگاکە بگرن و پارێزگاری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی نوێی خانمە پیرەکە بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری پریمیۆم سپۆرتی ئیتاڵی، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەکارییان بۆ ئەو مەبەستە کردووەو داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە کەشی یاریگاکە بپارێزن لەهەر هێرشێکی نەخوازراو بۆ سەر ئەو کوڕە پۆرتوگالییە. 

هەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترسیان لەوە هەیە هاندەرە توندەکانی تۆپی پێ بێنە نێو یاریگاوەو هێرش بۆ رۆناڵدۆ ببەن و کەشی یارییگاکە بشێوێنن.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەی یۆڤانتۆس یەکەم یاریی سێریا ئەی بەرانبەر یانەی کیڤۆ ڤیرۆنای ئیتاڵی ئەنجام بدات و رۆناڵدۆش وەک یاریزانی سەرەکی بەشداربێت.

0 التعليقات: