بایەرن میونخ ئەستێرەیەکی بەرشلۆنەی دەوێت!!

KurdistanDailySport
ئیدارەی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی چاوی بڕیوەتە تواناکانی
ئیڤان ڕاکیتیچی، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە ئیدارەی یانە باڤاریەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست پێشکەشی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی بکات.

هەروەها ئاشکراشیکردووە نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایەرن میونخ دەیەوێت ڕاکیتیچ بباتە ڕیزەکانی باڤاری دوای ئەو ئاستە بەرزەی ڕاکیتیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ پێشکەشی کرد.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتە ڕوو ئیدارەی بایەرن میونخ گەیشتونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ڕاکیتیچ و هاوینی داهاتوو یاریزانە کرواتیەکە لە ئەڵمانیا یاریدەکات.

ئەم بابەتە 1365 جار بینراوە

0 التعليقات: