سوارێز : مێسی باوكێكی باش بووە!!


لویس سوارێزی ئۆرۆگوای ستایشی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد.

سوارێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئۆرۆگوایی رایگەیاند کە مێسی بۆ ئەو کەسێکی زۆر نزیکە و زۆریش تایبەتە، تێکەڵاویی خێزانیشییان هەیە.

سوارێز گوتی: سوارێز: مێسی هاوڕێی منە، کەسێکی باشە و باوکێکی مەزنە، ئەوەی من لە مێسیدا دەیبینم لە کەسدا نییە.

لویس ئەوەشی نەشاردەوە کە لە نزیکەوە ئاگەداری ژیانی رۆژانەی مێسییە و دەزانێت کە چەند کەسێکی باش و باوکێکی سەرکەوتووە بۆ منداڵەکانی.

سوارێز لە جامی جیهانییدا لەگەڵ هەڵبژارەی ئۆرۆگوای لە کۆمەڵەی یەکەمدایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی میسر، سعودیە و رووسیای لەگەڵدایە.


0 التعليقات: