مێسی كێشە گەورەكەی ئەرجەنتینە!!!
ئه‌رجه‌نتینییه‌كان: مێسی بێ‌باك و دیكتاتۆره
"مێسی هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی 7 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆیه"
"ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و تانگۆ نه‌باته‌وه له‌مه‌ودوا ئه‌رجه‌نتینییه‌كان وه‌ك كه‌ته‌لۆنییه‌ك سه‌یری مێسی ده‌كه‌ن

ئه‌مشه‌و، لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویدایه، كه به‌هۆیه‌وه چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتینییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، كه خه‌ریكه لێیهه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی زۆر له شرۆڤه‌كار و چاودێرانی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌و به كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین داده‌نێن.
مێسی، كه له‌م مۆندیاله‌دا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه رابه‌رایه‌تی تانگۆ بكات بۆ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز و نیشاندانی تیپه‌كه وه‌ك پاڵێوراوێكی نازناوه‌كه، به‌ڵكو نه‌یتوانیوه له 2 یارییدا له خاڵێك زیاتر به‌ده‌ستبێنێت و خۆیشی هیچ گۆڵی نه‌كردووه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه بۆ ده‌رچوون له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان، مه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له به‌رامبه‌ر نایجیریادا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و به ئه‌نجامێكی گه‌وره له نایجیریا بباته‌وه‌و بلیتێكی قۆناخی 16 به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌رجه‌نتین به رابه‌رایه‌تی مێسی، له 2 یارییدا 1 خاڵی هه‌یه، ئه‌مشه‌و پێویستی به‌وه‌یه ئایسله‌ندا له به‌رامبه‌ر كرواتیا بدۆڕێت یان یه‌كسانبوون به‌ده‌ستبێنێت و مێسی و هاوڕێكانیشی له نایجیریا ببه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ره‌شی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌رجه‌نتینییه‌كان رزگار بكه‌ن. یاخود ئه‌گه‌ر ئایسله‌ندا له كرواتیاش بباته‌وه، ئه‌رجه‌نتین پێویسته به گۆڵێكی زیاتر له‌و ئه‌نجامه‌ی ئایسله‌ندا له نایجیریا بباته‌وه.
ئه‌رجه‌نتینییه‌كان، كه سه‌رده‌مێك زۆریان گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ی كه مێسی ئه‌گه‌ر له مارادۆناش باشتر نه‌بێت، هیچی له‌و كه‌متر نییه، به‌ڵام ئێستا له‌و بۆچوونه‌یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و پێیانوایه ئه‌و نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه وه‌ك مارادۆنا به ته‌نیا جامی مۆندیال بۆ ئه‌رجه‌نتین بباته‌وه، به‌ڵكو خۆی هۆكاری پاشه‌كشه‌كردنی ئاستی تانگۆیه، به‌هۆی ئه‌و گیانی بێباكی و ئه‌و رۆڵه دیكتاتۆرییه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا ده‌بینێت.
ریكاردۆ كارۆز لۆمباردی، كه راهێنه‌رێكی ناسراوی ئه‌رجه‌نتینییه، وه‌سفی ئه‌و دیمه‌نه‌ی مێسی ده‌كات و راشكاوانه ده‌ڵێت "پێویسته یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی مێسی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌ربكات". ئه‌و پێیوایه تاوه‌كو مێسی ده‌رنه‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین هاوسه‌نگی خۆی به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "مێسی هه‌میشه ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانانه له ده‌وری بن كه خۆشیانی ده‌وێن، نه‌ك ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئاستێكی به‌رزیان هه‌یه".
ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینییه به‌وه‌نده‌ش راناوه‌ستێت و ده‌ڵێت "مێسی له‌م مۆندیاله‌دا به‌ئه‌نقه‌ست یاری ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ر دووربخرێته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "چه‌ندین ساڵه مێسی كێشه‌و ناسه‌قامگیری خستووه‌ته نێو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌و تاوه‌كو ئێستا 7 راهێنه‌ری دوورخستووه‌ته‌وه".
زۆر له چاودێرانی دیكه‌ی ئه‌رجه‌نتینیش راشكاوانه رایانگه‌یاند مێسی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌و داوا ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین دووربخرێته‌وه. یه‌كێكیان ده‌ڵێت "مێسی خراپترین یاریزانی ئه‌رجه‌نتینییه له‌م مۆندیاله‌دا". یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت "سه‌یری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكه‌ن، چۆن رۆڵی سه‌ركردایه‌تی ده‌بینێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی". یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت "مێسی سیفاته‌كانی سه‌ركردایه‌تی تێدا نییه".
ریكاردۆ كارۆز لۆمباردی، زیاتر هێرش ده‌كاته سه‌ر مێسی و ده‌ڵێت "مێسی بایه‌خ به هیچ شتێك نادات، به‌و شێوه‌یه یاری ده‌كات كه خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژارده‌كه‌دا ته‌نیا ئه‌و یاریزانانه هه‌بن كه خۆی ده‌یه‌وێن نه‌ك راهێنه‌ر".
ئه‌مشه‌و لیۆنێل مێسی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسدایه، یاخود به‌یه‌كجاری خۆشه‌ویستی و پشتگیری ئه‌رجه‌نتینییه‌كان له‌ده‌ستده‌دات و له‌مه‌ودوا ته‌نیا وه‌ك كه‌ته‌لۆنییه‌ك سه‌یری ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌رجه‌نتینی، یاخود جارێكی دیكه ده‌توانێت متمانه‌ی ئه‌رجه‌نتینییه‌كان به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌و هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.

0 التعليقات: