فه‌ره‌نسییه‌كان زراویان له مێسی چووه!!! بزانە بۆ؟
"هیچ یاریزانێك له‌م جیهانه‌دا نییه به ته‌نیا بتوانێت مێسی رابگرێت"
KurdistanDailySport-Hawler
ستیڤ مانداندا، گۆڵپارێزی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌ستی خۆی و هاوڕێكانی نه‌شارده‌وه له‌باره‌ی یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌یان له قۆناخی 16ی مۆندیال، كه تێیدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه، به سه‌رۆكایه‌تی لیۆنێل مێسی.
مانداندا، گوتی "ئێمه ده‌زانین چی چاوه‌ڕێمان ده‌كات له قۆناخی 16، ده‌شزانین بوونی مێسی چه‌ند مه‌ترسیداره، به‌ڵام رێگه‌یه‌كمان ده‌بێت بۆ راگرتنی مێسی".
ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها گوتی "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی من و ئه‌و له چامپیۆنزلیگدا بیردێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه‌م بیردێته‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نتین به‌ر له 10 ساڵ ئه‌نجامیاندا، ئه‌وكات مێسی ئاستێكی ترسێنه‌ری پێشكه‌ش كرد‌و به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئێمه‌یان برده‌وه‌و ئه‌و گۆڵی دووه‌می تۆماركرد.
مانداندا گوتیشی "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی پێویستی به كۆششێكی به كۆمه‌ڵه، هیچ یاریزانێك له‌م جیهانه‌دا نییه به ته‌نیا بتوانێت ئه‌و رابگرێت، مێسی یاریزانێكی گه‌وره‌یه، پێویسته به كۆمه‌ڵ ئه‌و كاره بكه‌ین، پێویسته به باشی به‌رگری بكه‌ین، چونكه مێسی له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ده‌توانێت هه‌ر كارێك بكات".

0 التعليقات: