چاڤی لەسەر ریال مەدرید هێرشدەکاتە سەر بارسێلۆنا
Kurdistan Daily Sport
چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، هێرشی کردە سەر یانە کۆنەکەی و رایگەیاند، بارسێلۆنا خەوتووە لە کاتێکدا رکابەرەکەی نازناوە مەزنەکان دەباتەوە.
چاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی رایگەیاند، راستە بارسێلۆنا نازناوە نێوخۆییەکانی بردووەتەوە و باڵادەستە، بەڵام نازناوە ئەوروپییەکانیش گرنگن، ناکرێ یانەکە خەوی لێبکەوێت و رکابەرەکەشی نازناوەکان بباتەوە.
چاڤی روونیکردەوە، راستە ریال مەدرید بەهێزە، بەڵام شانسی یانەکە باوەڕنەکراو و شێتانەیە، بەراستی سروشتی نییە و جادووە، لەگەڵ سانجێرمان، نەیمار پێکرا، لەگەڵ بایرن زیاتر لە نیوەی پێکهاتە پێکران، لەگەڵ لیڤەرپوول سەڵاح پێکرا، جگە لەو دوو هەڵە کوشندەیەی سڤین ئۆلریچی گۆڵپارێزی بایرن و لۆریسی گۆڵپاریزی لیڤەرپوول بەرامبەر ریال مەدرید، هەڵەکانی ناوبژیوانیش لەلایەکی دیکە، بۆیە شانسی ریال ناوازەیە.
By : Abdulrahman Abdulla

0 التعليقات: