له‌به‌رچی ئیكاردی له مۆندیال دوورخرایه‌وه؟
دورخستنەوەی ئیكاردی هیچ پەیوەندییەكی بە مێسی نییە
"له‌م وه‌رزه‌دا ئیكاردی دووئه‌وه‌نده‌ی هیگواین گۆڵی كردووه، به‌ڵام دووئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ویش گۆڵی له‌ده‌ستداوه"
"له مۆندیالدا هیگواین یه‌ده‌گی ئه‌گوێرۆ و دیبالاش یه‌ده‌گی مێسی ده‌بێت"
رووداو ـ هه‌ولێردوورخستنه‌وه‌ى ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی له مۆندیال، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك پێیانوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی خۆشی ناوێت، ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆوه به بێ ویستی خۆی دراوه. به‌ڵام هه‌نێك له چاو‌دێر و شرۆڤه‌كاران ئه‌و بڕیاره به بڕیارێكی ساف تاكتیكی ده‌زانن.
لیستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، له یاریزانان مێسی، دیبالا، هیگواین و ئه‌گوێرۆ پێكهاتووه. بانگكردنی ئه‌گوێرۆ هیچ گومانی له‌سه‌ر نییه، له شێوازی یاریكردنی گواردیۆلا گه‌یشت، ئێستا له باڵه‌كان یاری ده‌كات و به ستوونی جووله ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گریكاران راكێشێته ده‌ره‌وه‌ی سندوقه‌وه، چاودێران پێیانوایه ئه‌و له ته‌ك مێسی سه‌ره‌كی بێت، هیگواین و دیبالاش یه‌ده‌گیان بن.
ئه‌وه‌ی هه‌رای نایه‌وه، دوورخستنه‌وه‌ی گۆڵكاری خولی ئیتاڵیا، ماورۆ ئیكاردی، كاپتنی ئينته‌رمیلان بوو. به ژماره هیگواین له كالچیۆ 16 گۆڵی له 35 یاری تۆمار كردووه، ئیكاردیش 29 گۆڵی له 34 یاری تۆماركردووه. به‌ڵام ژماره‌كان هه‌موو شتێك ناڵێن، له‌وانه‌یه هیگواین چه‌ند ده‌رفه‌تێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، له یارییه‌كی پێشووی كۆتایی له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام له رووی ته‌كتیكه‌وه، باشترین هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینییه.
چاودێران ده‌ڵێن "سامپاولی به‌دوای ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێت، كه وا ده‌كه‌ن مێسی باشتر ده‌ركه‌وێت، هیگواینیش له یاریكردن له‌گه‌ڵ دیبالا، كۆپی بچووكی مێسی راهاتووه، رووبه‌ری بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات، له جووله‌كردن ناكه‌وێت و بژارده‌ی زۆر به دروستكه‌رانی باری ده‌به‌خشێت، له هه‌مبه‌ردا مێسیش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، له‌پشت سوارێزه‌وه یاری ده‌كات، كه جووله‌ی زۆره‌وه‌و ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، له یه‌كێك له باڵه‌كانه‌وه بۆی ده‌رچێت". واته هه‌ردوو یاریزان له سه‌ر یاریكردن له‌گه‌ڵ پرۆفایله‌كانی یانه، هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژارده راهاتوون.
له رووی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تیش، ئیكاردی ئه‌م وره‌زه زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵ تۆماركردنی له كالچیۆ له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام ئه‌وه له به‌هره‌ی ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر دورستكه‌رێكی یاری به قه‌باره‌ی مێسی له پشته‌وه بایه، له‌وانه‌یه 2 ئه‌وه‌نده گۆڵی تۆمار كردبایه.
