راهێنەرى ئیسپانیا هۆکارى دوورخستنەوەى مۆراتاى ئاشکراکرد

Kurdistan Daily Sport
راهێنەرى ئیسپانیا ئاشکرای کرد ئەلڤارۆ مۆراتا لەگەڵ یانەى چێڵسى باش نەبووە، بۆیە لە پێکهاتەى هەڵبژاردەکەى دووریخستووەتەوە.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، جولین لۆپیتیچى راهێنەرى ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکات بڕیارێکى ئازایانەى داوە بە دوورخستنەوەى ئەلڤارۆ مۆراتا لە پێکهاتەى ماتادۆرەکان بۆ مۆندیالى ٢٠١٨، کە لە ١٤ى مانگى داهاتوو لە روسیا دەستپێدەکات.
لۆپیتیچى دەڵێت "مۆراتا لەم وەرزەدا چەند ساتێکى باشى لەگەڵ چێڵسى هەبوو، هەروەها هەندێک کاتیش خراپبوو، بە شێوەیەکى باش کۆتایى بە وەرزەکە نەهێنا، هەر بۆیە سووربووم لەسەر ئەو بڕیارە".
راهێنەرى ناوبراو پێیوایە مۆراتا دەگەڕێتەوە ئاستى جارانى و پەیوەندى بۆ پێکهاتەى ئیسپانیا دەکاتەوە و یارمەتییەکى زۆرى هەڵبژاردەکە دەدات لە داهاتوودا.


0 التعليقات: