کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی کلۆپ پاش دۆڕاندنیان بە ریاڵ مەدرید
Kurdistan Daily Sport
راهێنەری لیڤەرپوڵ پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکات بەهۆی ئەوەى بونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و پێشی وایە پێکانی محەمەد سەڵاح یارییەکەى گۆریوە.
پاش دۆرانی لیڤەرپوڵ لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ریاڵ مەدرید یۆرگن کلۆپی راهێنەر بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
کلۆپ تەئکیدی کردەوە کە پێکانی محەمەد سەڵاح خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە بوە
وتیشی: تێبینی 30 خولەکی سەرەتاى یارییەکە بکەن بزانن بە چ ئاستێکەوە یاریمان کرد بەڵام بەهۆی پێکانی محەمەد سەڵاحەوە بارودۆخەکە گۆرا
کلۆپ پێیوایە پێکانەکەى سەڵاح قورسە و هیواى خواست بتوانێت بەشداری مۆندیال بکات
لەکۆتایی قسەکانیدا کلۆپ دڵتەنگی خۆی پیشاندا بەو هەڵانەى گۆڵچی یانەکەى ئەنجامی داوە و تەئکیدی کردەوە کە نەدەبوو ئەو جوهد و ماندوبونە بەو جۆرە کۆتایی بێت.
زۆربەى وتەکانی کلۆپ
یۆرگن کلۆپ: پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید دەکەین، پێکانی سەڵاح یارییەکەى گۆڕی
یۆرگن کلۆپ: ئەزانم بەم قسەیە لەوانەیە بە شکست خواردوم ناوببەن بەڵام لێدانەکەى رامۆس وەک یاریزانی موسارەعە وابوو
یۆرگن کلۆپ: محەمەد سەڵاح چوو بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەى پشکنینی تیشکی ئەنجام بدەن، بارودۆخەکە لە باش نەدەچوو
یۆرگن کلۆپ: پێکان و دورکەوتنەوەى یاریزان بەشێکە لە یاریی تۆپی پێ، ئەو بەشەى کەئێمە حەزمان لێی نییە، سەیربکەن چۆن یاریمان کرد 30 خولەکی سەرەتا بەڵام دواتر سێ بە یەک دۆراین، پاش 10 ساڵی تر کەس بیری نامێنێت چۆن دۆراوین
یۆرگن کلۆپ:مانگی داهاتوو دەبم بە 51 ساڵ ، باش نیم ، بەڵام کێشەم نییە، ناتوانم لە شکستەکاندا دڵتەنگی خۆم بشارمەوە
یۆرگن کلۆپ: ئەوپەری تواناى خۆم بەکار هێنا، بەڵام وادیاربوو بەس نەبوو
یۆرگن کلۆپ: کاریۆسی گۆڵچی خۆی دەزانێت چی هەڵەیەکی گەورەى کردوە، هەمومان دەزانین ، ئەوەى رویدا شەرم بوو ، نە دەبوو وەرزێکی باش بەو جۆرە کۆتایی پێ بێت، هەڵەى دوەمیشی بەهۆی هەڵەى یەکەمیەوە بووە

0 التعليقات: