نه‌یمار ناتوانێت ده‌سته‌واره‌ی ریال مه‌درید ره‌تبكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سانده‌ی تایمزی به‌ریتانی، پێشهاتێكی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه تایبه‌ته به نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و ده‌ڵێت "یانه‌یه‌ك مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌داته نه‌یمار".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له هه‌واڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی، ده‌ڵێت "یانه‌ی ریال مه‌درید سووره له‌سه‌ر كڕینی نه‌یمار و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت".
نه‌یمار له‌وه‌ته‌ی ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به‌ره‌و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی جێهێَشتووه، ده‌زگاكانی راگه‌یاند باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌شیمانه و ده‌یه‌وێ بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام خۆی و باوكیشی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی هه‌میشه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵانه راستبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند یانه‌یه‌ك له هه‌وڵ و ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی.
وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسی ده‌كات، یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ئاماده‌یه مووچه‌ی ساڵانه‌ی نه‌یمار بكاته 47 ملیۆن پاوه‌ند، كه ئێستا ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 27 ساڵانه‌یه، بڕی 32 ملیۆن پاوه‌ند وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه له یانه‌ی پاریسی وه‌رده‌گرێت. واته ریال مه‌درید ئاماده‌یه ساڵانه بڕی 15 ملیۆن پاوه‌ند زیاتر له پاریس سانجێرمان به نه‌یمار بدات.
سانده‌ی تایمزی به‌ریتانی، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌مه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵییه، بۆیه زه‌حمه‌ته نه‌یمار و باوكی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستبده‌ن".

0 التعليقات: