سێ ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا مه‌ترسییان له‌سه‌ره!!
سێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ترسه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، كاتێك رووبه‌ڕووی ڤایادۆلید ده‌بنه‌وه.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 24ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤایادۆلید یاریی ده‌كات، هه‌رسێ یاریزان ئیڤان راكیتیچ، كلیمینت لینگلیت و ئارتۆرۆ ڤیدال هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بۆ یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر سێڤییا یاریی نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كارتی زه‌رد وه‌ربگرن.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، نووسیویه‌تی "ستافی مه‌شقی بارسا به سه‌رۆكایه‌تی ڤالڤێردی، پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ یاریزانه بكه‌ن و هۆشداریی بده‌نه یاریزانه‌كان، كه كارتی زه‌رد وه‌رنه‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر سێڤییا بێبه‌ش نه‌بن.
بارسێلۆنا به 51 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و 6 خاڵ له پێش ریال مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.

0 التعليقات: