پێلێ قسەی لەسەر رۆیشتنی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤینتۆس هەیە| كوردستان دەیلی سپۆرت |


پێلێی ئەفسانەی بەرازیلی قسەی لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی کرد. 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی ریال مەدریددا، دوێنێ بە دەستەوارەیەکی 105 ملیۆن یۆرۆیی چووە یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی و سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە. 
پێلێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پیرۆزبایی گواستنەوەکەی لە رۆناڵدۆ کردووە و دەڵێ پاڵەوانەکان لەوە ناترسن بچنە یانەیەكی نوێوە. 
خولی ئیتاڵیا دەبێتە چوارەم خول کە رۆناڵدۆ یاری لێبکات پاش هەریەکە لە خولەکانی پۆرتوگالی، ئینگلیزی و ئیسپانی. 
پێلێ لە لێدوانەکەیدا دەڵێ پیرۆزباییت لێدەکەم رۆناڵدۆ، دەزانم چەندە زەحمەتە کاتێک یانەیەک بەجێدەهێڵیت کە ساڵانێیکی زۆر یاریت لێکردووە. 
رۆناڵدۆ بەرلەوەی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت بووە گۆڵکەری مێژوویی یانە ئیسپانییەکە بە 453 گۆڵ و لەگەڵیدا چوار بالۆن دۆری بەدەستهێنا وەک باشترین یاریزانی جیهان. 
پێلێ هەستەکانی خۆی بە هەستەکانی رۆناڵدۆ بەراورد کردووە دەڵێ منیش دڵتەنگ بووم کاتێک سانتۆسم بەجێهێشت، بەڵام پاڵەوانەکان هەرگیز لە یانەیەی نوێ ناترسن. 
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ وەک یاریزانی نوێی یۆڤینتۆس پێشکەشی میدیاکان بکرێت. 

0 التعليقات: