هازارد هێرشی کردە سەر هەڵبژاردەی فەرەنسا |كوردستان دەیلی سپۆرت |

                                                                                                                      ئیدین هەزارد یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا

ئیدین هازاردی ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی بەلجیکا، هێرشی توندی کردە سەر هەڵبژاردەی فەرەنسا و رەخنەی لە شێوازی یاریکردنی ئەو هەڵبژاردەیە گرت.

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە یاری پێشکۆتایی مۆندیالی رووسیادا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕا و بەوەش فەرەنسییەکان گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

هازارد کە لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا ئاستێکی باشی پێشکەشکرد، گوتی دۆڕان بە شێوازی یاریکردنی ئێمە، باشترە لە بردنەوە بەشێوازی یاریکردنی فەرەنسا.

فەرەنسا لە یارییەکەدا زۆرینەی کات بەپشتن بەستن بە بەرگری بەهێز یاریدەکرد و ئەوەش وایکرد هێرشبەرانی بەلجیکا نەتوانن گۆڵ لەو هەڵبژاردەیە تۆمار بکەن.

هازارد دەڵێ فەرەنسییەکان تەنیا بەرگرییان دەکرد لە هەردوو گێمی یارییەکەدا، شێوازی یاریکردنی هێرشبەرانەی ئیمە، گەر دۆڕانیشی بەدواوە بێت، لە شێوازی بەرگریکردنی فەرەنسییەکان پەسندترە گەرچی ئەوان بردیشیانەوە.

تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن ساموێۆ ئۆمتیتی بەرگریکەری هەڵبژاردەی فەرەنساوە تۆمارکرا و ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.


0 التعليقات: