کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى لیۆن.
ڤاڵڤێردی /ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنە
ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە یاریەکەی بەرامبەر لیۆن بە قورس ناوبرد و ئامادەبوونی ئۆمتیتی بۆ یاریە دووپات کردەوە.
پێش ڕووبەرروبونەوەی یانەی لیۆنی فەرەنسی لە قۆناغی ١٦ ی چامپیۆنز لیگ ، ئرنستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕایگەیاند:یاریەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر یانەیەک کە لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.
ڤالڤێردی بڵاوی کردەوە :ئێمە ئێستا لە قۆناغی ١٦ ین و پێویست ناکات بیر لە قۆناغەکانی تر بکەینەوە،هەردوو یانە ماوەی چەند مانگێکە چاوەروانی ئەم یاریەن.
ڤالڤیردی وتی: ئۆمتیتی ئامادەیە بۆ یاریەکە بەلام تا ئێستا بڕیارم نەداوە بە سەرەکی یاری پێدەکەم یان نا.
وتیشی:بیر لە ماڵئاوای کردنمان ناکەمەوە لە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ڕۆما و ئەوە بەشێک بوو لە رابردوو.
سەرجەم لێدوانەکانی ڤالڤێردی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا:
ڤالڤێردی: یاریەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر یانەیەک کە لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.
ڤالڤێردی: ئێمە ئێستا لە قۆناغی ١٦ ین و پێویست ناکات بیر لە قۆناغەکانی تر بکەینەوە،هەردوو یانە ماوەی چەند مانگێکە چاوەروانی ئەم یاریەن.
ڤالڤێردی: چامپیۆنز لیگ پاڵەوانێتیەکی ئاسان نیە،ئێمە لەم وەرزەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە لەم خولەدا.
ڤالڤێردی: ئۆمتیتی ئامادەیە بۆ یاریەکە بەلام تا ئێستا بڕیارم نەداوە بە سەرەکی یاری پێدەکەم یان نا.
ڤالڤێردی: لیۆن یاریزانی زۆر باشی هەیە و گرنگی نادەن بە یانەی بەرامبەر بە شێوازی هێرش بردن یاری دەکەن یان نا .
ڤالڤێردی: بیر لە ماڵئاوای کردنمان ناکەمەوە لە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ڕۆما و ئەوە بەشێک بوو لە رابردوو.
ڤالڤێردی: پێوست ناکات بیر لە یاری گەرانەوە بکەینەوە، تەنها بیرمان لای یاریەکەی سێ شەممەیە.
ڤالڤێردی: یاریزانەکانم بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەم یاریە بون بۆیە هەموو هەولێک دەدەن لە پێناو بردنەوە.
ڤالڤێردی: ئێمە لە ژێر پەستانێکی زۆرداین چونکە هاندەران داوای نازناوی چامپیۆنز لیگ دەکەن.
ڤالڤێردی: ئێمە ئامادەین بۆ روبەروبونەوەی لیۆن بە هەر پێکهاتەیەکەوە یاری بکات جگە لە یاری کردنیان بە سێ بەرگریکار یان پێنج بەرگریکار.
ڤالڤێردی: یەکلانەبومەتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی بۆ سێ شەممە .
ڤالڤێردی: کاتێک لویس سوارێز ئامادە دەبێت لە یاریگادا ئەوا بە دڵنیاییەوە ئێمە زرترین هەلی گۆڵ کردنمان بۆ دەرەخسێت،ئەو یاریزانێکی زیرەکە.
ABDULRAHMAN NEMO




0 التعليقات: