ڕۆژنامەیەک: دیبالە گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە!!!


 رۆژنامەى ئۆلێ، ریاڵ مەدرید بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى ئەنجامداوە.
ماوریسیۆ هیدالگۆ، کە لە رۆژنامەى ئۆلێى ئەرجەنتینى کاردەکات ئاشکرایکردووە، ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەى دیبالا بۆ ریزى یانە مەدریدیەکە پێش ئەوەى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان کۆتایى بێت.
سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بڕى گواستنەوەى گرێبەستەکەى دیبالا ١٨٠ ملیۆن یۆرۆیە و موچەى ساڵانەى یاریزانەکەش لە یانەى شاهانەدا ١٦ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەک ئەنجامبدات، بۆ قەرەبووکردنەوەى رۆشتنى کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى، کە ئەم پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کرد.

0 التعليقات: