برای مێسی ئابڕووی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌بات!!
ماڵباتی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، رووبه‌ڕووی كێشه و گیروگرفتێ زۆر ده‌بێته‌وه به‌هۆی ماتیاسی برا گه‌وره‌ی مێسی.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، رایگه‌یاند دادگای رۆزاریۆ سزای 2 ساڵ و نیو به‌ندكردنی به‌بێ جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر ماتیاسدا سه‌پاندووه، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ماتیاس ماڵباته‌كه‌ی تووشی شه‌رمه‌زاری بكات، كه ساڵی 2015ش چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تیان له‌نێو ئۆتۆمبێلیدا ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و ئه‌وكات به ئه‌نجامدانی خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سزا درا".
به‌پێی رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه، ئه‌مجاره ماتیاس ناچار ده‌كرێت واز له لاسارییه‌كانی بێنێت و نابێت مادده هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیش به‌كاربهێنێت.

0 التعليقات: