ڕۆژنامەیەک: دیبالە گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە!!!


 رۆژنامەى ئۆلێ، ریاڵ مەدرید بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵ پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى ئەنجامداوە.
ماوریسیۆ هیدالگۆ، کە لە رۆژنامەى ئۆلێى ئەرجەنتینى کاردەکات ئاشکرایکردووە، ریاڵ مەدریدى ئیسپانى و یۆڤانتۆسى ئیتاڵى رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەى دیبالا بۆ ریزى یانە مەدریدیەکە پێش ئەوەى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان کۆتایى بێت.
سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بڕى گواستنەوەى گرێبەستەکەى دیبالا ١٨٠ ملیۆن یۆرۆیە و موچەى ساڵانەى یاریزانەکەش لە یانەى شاهانەدا ١٦ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەک ئەنجامبدات، بۆ قەرەبووکردنەوەى رۆشتنى کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى، کە ئەم پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کرد.

0 التعليقات:

بەیل داواکارییەکی تایبەت لە ڕاهێنەرەکەی دەکات!

گاریس بەیڵ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی
دوای بەشداری کردن بە تۆمار کردنی گۆڵێک و ئەسێستیک بۆ کەریم بنزیمە  ، گاریس بێل ئەستێرەی وێڵزی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، داوکاریەکی تایبەت لە ڕێگای میدیاکانەوە پێشکەش ڕاهێنەری یانەکەی دەکات!

گاریس بەیڵ دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر گیرۆنا بە ئەنجامی 4-1 ڕایگەیانووە کە خوازیارە جولیان لۆپتیگی ڕاهێنەری یانەکەی ڕێگەی پێبدات لێدانە سزاکان جێبەجێ بکات ، لەم بارەیەوە بەیل دەڵێت (ئەگەر چانسی جێبەجێ کردنی لێدانی سزام پێ بدرێت من متمانەی تەواوم هەیە کە ئامادەم بەباشی جێبەجێی بکەم، بەڵام بڕیارەکە بەدەستی ڕاهێنەرە منێش قەبوڵم کردووە و ڕێزم لێ گرتووە....  

0 التعليقات:

برای مێسی ئابڕووی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌بات!!

ماڵباتی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، رووبه‌ڕووی كێشه‌ و گیروگرفتێ زۆر ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ماتیاسی برا گه‌وره‌ی مێسی.

رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، رایگه‌یاند دادگای رۆزاریۆ سزای 2 ساڵ و نیو به‌ندكردنی به‌بێ جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر ماتیاسدا سه‌پاندووه‌، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ ماتیاس ماڵباته‌كه‌ی تووشی شه‌رمه‌زاری بكات، كه‌ ساڵی 2015ش چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تیان له‌نێو ئۆتۆمبێلیدا ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و ئه‌وكات به‌ ئه‌نجامدانی خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سزا درا".


به‌پێی رۆژنامه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌، ئه‌مجاره‌ ماتیاس ناچار ده‌كرێت واز له‌ لاسارییه‌كانی بێنێت و نابێت مادده‌ هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیش به‌كاربهێنێت.

0 التعليقات:

هەفتەی نوێی خولەکان بڵاوکرایەوە خشتەی یارییەکانی هەموو خولەکان سەیربکە

هەفتەی نوێ خولەکان #بڵاوکراێەوە
#ئینگڵتەرا  #ئیسپانیا  #ئیتالیا  #ئەلمانیاو #فەرەنسا
خشتەوکاتی سەرجەم یاریەکانی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا  

خولی #پرێمەرلیگی ئینگڵیزی هەفتەی{ 2 }

ڕۆژی شەممە 18_8_2018
2:30⏰کاردیف سیتی vs نیوکاسڵ 
5:00⏰ئێڤەرتۆن vs ساوسهامتۆن 
5:00⏰تۆتنهام vs فۆلهام 
5:00⏰وێستهام vs بۆرنمۆس 
5:00⏰لیستەرسیتی vs ووڵڤرهامتۆن 
5:00⏰بیرنڵی vs واتفۆرد 
7:30⏰چێلسی vs ئەڕسیناڵ 

ڕۆژی یەک شەممە 19_8_2018
3:30⏰مانچستەرسیتی vs هێدرسفیلدتاون 
6:00⏰برایتۆن vs مانچستەریونایتد 

ڕۆژی دووشەممە 20_8_2018
10:00⏰کریستاڵ پاڵاس vs لیڤەرپۆڵ 

➡➡➡➡➡➡➡➡

خولی #ڵالیگای ئیسپانیا هەفتەی { 1 } وەرزی نوێ 

ڕۆژی هەینی 17_8 _2018
  9:15⏰  جیرۆنا vs بەلەدوەلید 
11:15⏰ڕیاڵ بیتس vs لیڤانتی 

ڕۆژی شەممە 18_8_2018
  7:15⏰سیلتافیگۆ vs ئیسپانیۆڵ 
  9:15⏰ڤیاریاڵ vs ڕیاڵ سۆسیداد 
11:15⏰بارسیلۆنا vs ئەڵاڤێس 

ڕۆژی یەک شەممە 19_8_2018
  7:15⏰ئێباڕ vs هویسکا 
  9:15⏰ڤالیکانۆ vs سیڤیلیا
11:15⏰ڕیاڵ مەدرید vs خیتاڤی 

ڕۆژی دووشەممە 20_8_2018
  9:00⏰ڤالنسیا vs ئەتلەتیکۆمەدرید 
11:00⏰بلباو vs لیگانێس 

➡➡➡➡➡➡➡➡

خولی #سێریائەی ئیتالیا هەفتەی{ 1 } وەرزی نوێ 

ڕۆژی شەممە 18_8_2018
7:00⏰کیڤۆڤیرۆنا vs یۆڤانتۆس 
9:30⏰ڵازیۆ vs ناپۆلێ 

ڕۆژی یەک شەممە 19_8_2018
7:00⏰تۆرینۆ vs ڕۆما 
9:30⏰ئەی سی میلان vs جەنەوا 
9:30⏰بۆلۆنیا vs سباڵ 
9:30⏰ئەمپۆڵی vs کاڵیاری 
9:30⏰پارما ‌vs ئۆدینێزی 
9:30⏰سامپەدۆریا vs فیورنتینا
9:30⏰ساسوڵۆ vs ئینتەرمیلان 

ڕۆژی دووشەممە 20_8_2018
9:30⏰ئەتڵانتا vs فرۆسینۆنی 

➡➡➡➡➡➡➡

خولی #لیگاوەنی فەرەنسا هەفتەی{ 2 }

ڕۆژی هەینی 17_8_2018
9:45⏰ڕێمس vs لیۆن 

ڕۆژی شەممە 18_8_2018
6:00⏰گانگۆن vs پاریسنجێرمان 
9:00⏰مۆناکۆ vs لیل 
9:00⏰ڕین vs ئانجییە 
9:00⏰ئامیان vs مۆنپلییە 
9:00⏰دیگۆن vs نانت 
9:00⏰کان vs نیس 

ڕۆژی یەک شەممە 19_8_2018
4:00⏰ستراسبۆرگ vs سانت ئیتیان 
6:00⏰تۆڵۆز vs بۆردۆ 
10:00⏰نیم ئۆلمپیک vs مارسیلیا

➡➡➡➡➡➡➡➡

جامی #ئەلمانیا قۆناغی یەکەم 

ڕۆژی هەینی 17_8_2018
9:45⏰شفانفۆرس vs شالکە 04

ڕۆژی شەممە 18_8_2018
4:30⏰دروشیترسن vs بایرن مۆنیخ 
4:30⏰کایزرسڵاوترن vs هۆڤنهایم 
4:30⏰بفورتسهایم vs بایرلیڤەرکۆزن 
4:30⏰ئۆڵم vs فرانکفۆرت 
9:45⏰هانزڕۆستۆک vs شتوتگارت 

ڕۆژی یەک شەممە 19_8_2018
4:30⏰ڤیکتۆریا کۆڵن vs ڵایبزیگ
4:30⏰هاستدیتی vs منشنگڵادباخ 

ڕۆژی دووشەممە 20_8_2018
9:45⏰فیۆرس vs بروسیادۆرتمۆند 

➡➡➡➡➡➡➡

خولی #پلەیەکەکانی عێراق لەقۆناغی کۆتایی 
#گەڕی{ 4 }
ڕۆژی هەینی 17_ 8 _2018  
5:00⏰کەرخ vs سەناعە 
5:00⏰ناسریە vs ڕۆمادی 
5:00⏰میسان vs سلێخ 
5:00⏰برایەتی vs عفەک 
5:00⏰قاسم vs هەولێر
5:00⏰دفاع مەدەنی vs موسڵ 
#گەڕی{ 5 }
ڕۆژی دووشەممە 20_8_2018
5:00⏰هەولێر vs دفاع مەدەنی 
5:00⏰ڕومادی vs کەرخ
5:00⏰میسان vs قاسم 
5:00⏰برایەتی vs ناسریە 
5:00⏰سلێخ vs موسڵ
5:00⏰عفەک vs سەناعە

ئامادە کردنی .....#کاروان گەردی سپۆرت 

هاورێیان سوپاس بۆ ڵایکوو کۆمێنتەکانتان👍👍👍👍 #تکایە ڕێزلەماندووبونمان بگرن ئیتر سوپاستان دەکەم 👍

Karwan Gardi

0 التعليقات:

لینکی یاری بارسێلۆنا و بۆکاجۆنیۆر لەم پەیچە سەیر بکە


لینکی یاریەکە تەنها لە پەیچی KurdistanDailySport
کلیک لەم لینکە بکە

0 التعليقات:

لە یەکەم یارییدا نزیکەی 600 پاسەوان پارێزگاری لە رۆناڵدۆ دەکەن


وابڕیارە بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەدرێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە، نزیکەی 600 پاسەوان لە پیاوانی بەرگری و هێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لەو ئەستێرەیە بکەن.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یەکەم یاریی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی یانەی یۆڤانتۆسەوە لە دەستپێکی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، نزیکەی 600 کەس لە پیاوانی ئەمنی چواردەوری یاریگاکە بگرن و پارێزگاری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی نوێی خانمە پیرەکە بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری پریمیۆم سپۆرتی ئیتاڵی، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادەکارییان بۆ ئەو مەبەستە کردووەو داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە کەشی یاریگاکە بپارێزن لەهەر هێرشێکی نەخوازراو بۆ سەر ئەو کوڕە پۆرتوگالییە. 

هەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترسیان لەوە هەیە هاندەرە توندەکانی تۆپی پێ بێنە نێو یاریگاوەو هێرش بۆ رۆناڵدۆ ببەن و کەشی یارییگاکە بشێوێنن.

وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەی یۆڤانتۆس یەکەم یاریی سێریا ئەی بەرانبەر یانەی کیڤۆ ڤیرۆنای ئیتاڵی ئەنجام بدات و رۆناڵدۆش وەک یاریزانی سەرەکی بەشداربێت.

0 التعليقات:

کانتێ پاککەرەوەی شەقام بوو!!


"كانتێ پێشتر به‌ سكۆته‌ر ده‌چووه‌ مه‌شقه‌كانی"


دوای ئه‌وه‌ی رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی 2018 بۆ هه‌ڵبژاردی كه‌ڵه‌شێره‌كان، میدیای فه‌ره‌نسی بایه‌خێكی زۆری به‌ رابردووی نگۆلۆ كانتێ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی چێڵسی دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ نزمترین ئاستی ژیاندا توانیویه‌تی خۆی پێبگه‌ینێت و ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك كه‌ هه‌موو جیهان باسی بكات و گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌دوایدا وێڵ بن.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، كانتێ دوای ژیانێكی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی توانیویه‌تی ببێته‌ كه‌سێكی به‌ناوبانگ و ده‌ڵێن "كانتێ له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵی دوای ئه‌وه‌ی باوكی ده‌مرێت، به‌ ناچاری جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و خوشك و برایانی به‌خێو بكات". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "پێشتر چه‌ندین یانه‌ی فه‌ره‌نسی كانتێیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوابووه‌ له‌به‌ر كورتی باڵایه‌كه‌ی بۆ یاری تۆپی پێ ده‌ستنادات".

پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ له‌ ساڵانی 2016 له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی و 2017 له‌گه‌ڵ چێڵسی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ یانه‌كانی فه‌ره‌نساوه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، وه‌ك لۆریان، رین و پاریس سانجێرمان، له‌ كاتێكدا هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه‌ له‌ بری به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كانتێ، ئاماده‌یه‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆن یۆرۆ بداته‌ چێڵسی.

یه‌كێك له‌ راهێنه‌رانی له‌ یانه‌ كۆنه‌كه‌ی سۆرسن، له‌باره‌ی كانتێ وه‌ ده‌ڵێت "زۆر شه‌رمن و كه‌م قسه‌ بوو، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی جارێكیان هاوڕێكانی خه‌ڵاتێكی كه‌سییان لێوه‌رگرت و له‌ نزیك ئه‌و ئاهه‌نگیان پێده‌گێڕا، ئه‌و پێینه‌گوتن بمده‌نه‌وه‌".

ئه‌و زۆر خۆبه‌كه‌مزانه‌و دووره‌ له‌ هه‌موو له‌خۆباییبوونێك، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی له‌ یانه‌ی بۆلۆنی بوو به‌ سكۆته‌ر ده‌چووه‌ مه‌شقه‌كانی.

0 التعليقات:

ئەمشەو بەرشلۆنە و سێڤییا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە


وابڕیارە ئەمشەو کاتژمیر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی و سێڤییای ئیسپانی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی رووبەڕووی یەک ببنەوە.
بەرلەوەی وەرزی نوێ دەستپێبکاتەوە هەموو ساڵێک جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، یاسای رکابەریکردن لەسەر جامی سوپەری ئیسپانیا بەجۆرێکە دوو یانە لە یەک یارییدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە، کە پێویستە یانەیەکیان هەڵگری نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بێت و جەمسەرەکەی دیکە پاڵەوانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بێت، ئەوکات هەردوو ئەو یانەیە رووبەڕووی یەکدەبنەوەو رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەر دەکەن.
وەرزی رابردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی پاڵەوانی هەردوو نازناوەکە بوو واتە نازناوی خولی پلەی یەکی ئیسپانیاو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لە یەک وەرزدا لە چنگی رکابەرەکانی دەرهێنابوو، هەربۆیە ئەو کات پلەی دووەمی ریزبەندییەکە دەتوانێت ببێتە جەمسەرەکەی دیکەی جامی سوپەری ئیسپانیا و رووبەڕووی پاڵەوانی هەردوو نازناوەکە ببێتەوە کە وەرزی رابردوو یانەی سێڤییای ئەندەلوسی بوو.

یانەی بەرشلۆنە خاوەنی 21 جار بەرزکردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیایە، لەکۆتا 10 کۆپی ئەو جامەدا 9 جار کەتەلۆنییەکان بوونەتە پاڵەوان.
ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە تەنها یەکجار ئەو نازناوەی بەرزکردووەتەوەو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە ئەوکات راهێنەری یانەی ئەتلەتییک بلباو بووە.
ئەمشەو هەردوو یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی و سێڤییای ئەندەلوسی لەسەر چیمەنی یاریگای تەنجە لە شاری ئیبن بەتوتە لە مەغریب ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەکاندا رکابەرییەکانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.
مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانە لە 183 یارییدا خۆی دەبینێتەوە کە 104 جار یانەی بەرشلۆنە براوەبووەو لە 43 یاریشدا یانەی سێڤییا براوەبووە، لە 36 یاریشدا هەردوو یانە یەکسانبوون.
لەکۆتا 22 یاریی فەرمیدا یانەی بەرشلۆنە بەرانبەر یانەی سێڤییا تەنها یەک جار دووچاری شکست هاتووە، کەواتە بەگوێرەی زمانی ژمارەکان چانسی زیاتر بە یانە سەربەخۆخوازەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا دەدەن، ئەگەرچی لە تۆپی پێدا ئاستەم نییە تاکو کۆتا لێدانی فیکەی داوەر ئەگەری زۆر لە ئارادایە بۆ پێچەوانەکردنەوەی هاوکێشەکان.
یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی یانەی بەرشلۆنە لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیە، ئەو گۆڵكارەی بلاوگرانا مێژووییەکی زێڕینی لە یارییەکانی جامی سوپەر و بەتایبەت یانەی سێڤییا هەیە، مێسی تاکە یاریزانی خولی ئیسپانییە کە زۆرترین نازناوی جامی سوپەری هەیە کە 8 جار لەگەڵ کەتەلۆنییەکاندا ئەو شەرەفەی پێبەخشراوە، لەلایەکی دیکەوە ئەو کێچە ئەرژەنتینیە لەمێژووی رووبەڕووبوونەوەکاندا 31 جار تۆڕی گۆڵی یانە ئەندەلوسیەکەی هەژاندووە کە تاکە یانەیە مێسی زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکردبن.
ئەمە جگەلەوەی مێسی تاکە یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە کە 33 نازناوی لەگەڵ سورو شینەکانی بلاوگرانا بەدەستهێنابێت و ئەمشەو هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو نازناوە دەدات و دەیەوێت لەسەر حسابی یانەی سێڤییا مێژوەکەی زێڕینتر بکات و مێژووی یانەکە ناچار بکات وەک پادشا بیناسێنێت.

0 التعليقات:

بایەرن میونخ ئەستێرەیەکی بەرشلۆنەی دەوێت!!

KurdistanDailySport
ئیدارەی یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی چاوی بڕیوەتە تواناکانی
ئیڤان ڕاکیتیچی، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە ئیدارەی یانە باڤاریەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست پێشکەشی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی بکات.

هەروەها ئاشکراشیکردووە نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایەرن میونخ دەیەوێت ڕاکیتیچ بباتە ڕیزەکانی باڤاری دوای ئەو ئاستە بەرزەی ڕاکیتیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٨ پێشکەشی کرد.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتە ڕوو ئیدارەی بایەرن میونخ گەیشتونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ڕاکیتیچ و هاوینی داهاتوو یاریزانە کرواتیەکە لە ئەڵمانیا یاریدەکات.

ئەم بابەتە 1365 جار بینراوە

0 التعليقات:

گۆڵەکەی پۆگبا ببینە لە خولەکی دوو تۆماری کرد لە دژی لیستەر ستی






ڤیدیۆیی گۆلەکە


0 التعليقات:

لێدوانی کیلۆر ناڤاس دوای پەیوەندیکردنی کۆرتوا بە ڕیاڵ مەدریدەوە

کیلۆر ناڤاسی کۆستاریکی و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاندووە کە نایەوێت ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و دەیەوێت لەو یانەیەدا ژیانی وەرزشی پەرە پێبدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، دوای چوونی کۆرتوای بەلژیکی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، کیلۆر ناڤاس رایگەیاندووە کە نایەوێت بەهاتنی گۆڵپارێزەش ریزەکانی مێرەنگی جێبهێڵێت و دەیەوێت لەو یانەیەدا بەردەوامی بەژیانی وەرزشی بدات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ناڤاس بۆ مارکا وتوویەتی، "ئارەزووی جێهێشتنی ریاڵ مەدرید وەک ئەوەیە ئارەزووی مردن بکەیت و لەوپەڕی قوڵای بڕواشمەوە ئەو قسەیە دەکەم".
لە وەرزی 2014 یانەی ریاڵ مەدرید کیلۆر ناڤاسی لە یانەی لیڤانتیەوە پەلکێشی سانتایگۆ بیرنابیۆ کرد و نرخی گرێبەستەکەشی 10 ملیۆن یۆرۆ بوو.
هەموو ئەو قسانەی ناڤاس دوای ئەوە دێت کە شاهانەیەکان تیۆ کۆرتوایان لە یانەی چێڵسی لەندەنییەوە بەبۆندێک کە بڕەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە پەلکێشی یانەکەیان کردووە.

0 التعليقات:

ریاڵ مەدرید رێزلێنانێکی گەورە بۆ رۆناڵدۆ دەکات

ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵی ئەوەدان رێزلێنانێکی گەورە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی پێشووی یانەکەیان بکەن و لەئێستادا پلانەکانیان بۆ ئەو کارە چڕکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازن لە ساڵی 2019دا بانگهێشتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بکەن و لە یاری جامی سانتیاگۆ بیرنابیۆ رووبەرووی یەک ببنەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدارەی یانە مەدریدییەکە بەنیازن لەو یارییە رێزلێنانێکی گەورە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بکەن کە بەدرێسی خانمە پیرەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەپای ئەو چەند ساڵەی کاری گەورەی بۆ مێرەنگییەکان کردووە.
لەماوەی رابردووشدا یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازبوون لە جامی سانتیاگۆ بیرنابیۆدا بانگهێشتی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بکەن و بەو هۆیەوە رێزلێنان بۆ ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان بکەن، بەڵام بەهۆکاری جیاواز ئەو رووبەڕووبوونەوەیە رەتکرایەوە

0 التعليقات:

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی پێشوی بەرشلۆنە دەکاتە شوێنگرەوەی کۆڤاسیچ


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەدوای شوێنگرەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچی یاریزانی پێشوی یانەکەی دەگەڕێت کە بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک ڕووی لەیانەی چێڵسی کرد.

ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، لۆپیتگی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ناوی ژمارەیەک یاریزانی داوەتە ئیدارەی یانەکە بۆ ئەوەی شوێنی کۆڤاسیچ بگرنەوە، لەسەروی هەموشیانەوە ناوی تیاگۆ ئەلکانتارای ئەستێرەی پێشوی بەرشلۆنە و یاریزانی ئێستای بایەرن میونخ هاتووە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، لۆپیتگی ڕاهێنەری یانەی شاهانە چاوی لە تواناکانی ئەلکانتارایە و پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەیە لەو کاتەوەی پێکەوە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوون.

جگە لە ئەلکانتارا، لۆپیتگی ناوی هەر یەک لە میرالیم پیانیجی بۆسنی و کانتی فەڕەنسی داوەتە ئیدارەی یانەکە وەک شوێنگرەوەی کۆڤاسیچ.

0 التعليقات: