نەیمار پیرۆزبایی لەدوویاریزانی ڕیال مەدرید دەكات!!!
نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پیرۆزبایی لە ڤیسیوس جۆنیۆر و رودریگۆی بەرازیلی دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لەلێدوانێکدا کە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، دوای واژۆکردنی گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە پەیوەندیم پێوەکردوون و پیرۆزباییم لێکردوون بەرامبەر پەیوەندیکردن بە یانەکە.
نەیمار رایگەیاندووە، دوای پەیوەندیکردن بەو دوو یاریزانە زۆر دڵخۆشبووم، ئەوانیش دڵخۆشی خۆیان پێشانداوە.
یاریزانە بەرازیلییەکە لەبەشێکی قسەکانیدا دەڵێت، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو دوو یاریزان دەخوازم، هیوادارم ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆماربکەن، بەڵام نەک بەرامبەر پاریس سانجێرمان.
ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان گوتیشی، ئەو دوو یاریزانە گەنج و بەتوانانن، هیوادارم سەرکەوتبوون و سوودیان بۆ بەرازیلیش هەبێت.
نەیمار داسیلڤای 26 ساڵ، سەرەرای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید بڵاوکرابووەوە، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دووپاتکردووەتەوە.

0 التعليقات: