نهێنی ئەو رۆژانەی رۆناڵدۆ خۆی بۆ یارییەکان ئامادە دەکات، ئاشکراکران
تا ئێستا ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 33 ساڵ، مایەی تێڕامان و لێوردبوونەوەی زۆر شارەزای تۆپی پێ و رۆژنامەکانیشە، هەر ئەوەش وایکردووە رۆژ لە دوای رۆژ نهێنی زیاتر لەسەر شێوازی ژیانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ئاشکرا ببن.
رۆناڵدۆ لە مۆندیالی ئەمساڵدا خاوەنی چوار گۆڵە کە دووەم گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکەیە تا ئێستا لە دوای هاری کەینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە یاری یەکەمیشیدا لەگەڵ پۆرتوگال، هاتریکی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە تەمەنی 33 ساڵیدا لە مۆندیالدا هاتریک تۆمار بکات.
ماڵپەری بزنس ئینسایدەر کۆمەڵێک نهێنی دیکەی لە ژیانی رۆناڵدۆدا ئاشکراکردووە کە پەیوەندییان بە خووە تایبەتەکانی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە هەیە لەو رۆژانەدا کە یاری دەکات.
ماڵپەرەکە ئاشکرایکردووە رۆناڵدۆ لەو رۆژانەدا کە یاری هەیە، شەوەکەی 8 کاژێری تەواو دەخەوێت و پاشان رۆژەکەی بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو دەستپێدەکات و تا کاتی یاریش بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ هێشتنەوەی ئاو لە لەشیدا بەبڕێکی زۆر.
یاریزانەکەی ریال مەدرید، لە رۆژانی یاریدا چەند ژەمێکی سووک خواردن دەخوات و بەرلەوەشی بچێتە یاریگەوە بۆ خۆگەرمکردن، گوێ لە مۆزیک دەگرێت.

ماڵپەرەکە پەنای بۆ لێدوانێکی وەین روونی هاوڕێی پێشووی رۆناڵدۆ بردووە کە پێشتر رایگەیاندبوو دۆن بەر لە هەموو یارییەک ماوەیەکی باش تەماشای ئاوێنە دەکات، ئەوەش بۆ ئەوەی زیاتر متمانە بەخۆی پەیدا بکات و هانی خۆی بدات بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لە یارییەکەدا.
لەبارەی ئەوەی دوای یارییەکە رۆناڵدۆ چیدەکات؟ ماڵپەرەکە دەڵێ روونی ئاشکرایکردووە رۆناڵدۆ بەرلەوەی یاریگە بەجێبهێڵێت ژەمێک خۆراک لە یاریگەدا دەخوات کە پێکهاتووە لە پیزا و میوە و پاش ئەوەش بە ئاوی سارد خۆی دەشوات و پاشان بە ئاوی گەرم و لە کۆتاییشدا بۆ ماوەی 20 خولەک مەلە دەکات، ئینجا یاریگە بەجێدەهێڵێت.
مەلەکردن وەک ئەوەی بزنس ئینساید ئاشکرایکردووە یارمەتی لەشی رۆناڵدۆ دەدات بۆ ئەوەی زوو لە هەر ئازارێک یان پێکانێکی سووک چاک ببێتەوە کە لە یاریدا دووچاری بووە و وەک ماڵپەرەکە دەڵێ هەر لە کاتی مەلەکردندا رۆناڵدۆ بەبێدەنگی بیر لە رووداوەکانی یارییەکان دەکاتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی خۆی دەکات.
رۆناڵدۆ هاوتای هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناخی شازدەی مۆندیالدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یاریدەکات.

0 التعليقات: