مەرجی مانەوەی نەیمار لە پاریس سانجێرمان بزانە
نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مەرجێکی قورسی خستووەتە بەردەم سەرۆکی یانەکەی و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، ئەوا یانەکەی جێدەهێڵێت.
پێگەی سپۆرت بڵاویکردەوە، لەکاتی کۆبوونەوەی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی سانجێرمان، لەگەڵ نەیمار داسێڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکە دوای نەشتەرگەرییەکەی لە بەرازیل، نەیمار بە ئاشکرا بە خلێفی راگەیاندووە، کە دەیەوێ لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەڵام مەرجێکی هەیە، ئەویش هێنانی زینەدین زیدانی فەرانسی و راهێنەری ئێستای یانەی ریال مەدریدە بۆ گرتنەدەستی راهێنەرایەتی یانەکە، بە پێچەوانەوە ئەوا یانەکەی جێدێڵێت و روودەکاتە یانەیەکی دیکە لە هاوینی دهاتوودا.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، خلێفی بەڵێنی بە نەیمار داوە هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ رازیکردنی زیدان بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو جڵەوی یانەکەی بداتەدەست.

0 التعليقات: