جۆرە بسکیتێک ھۆکاری بەھێزی ئاستی لیۆنیل میسی یە


کارلۆس مارکۆنی راھێنەری پێشوی میسی کە لە تەمەنی ٧ ساڵی راھێنانی بە میسی کردووە دەڵێت : میسی زۆری حەز لە بسکیتێک 
بوو ھەمو جارێک داوای ئەو بسکیتەی دەکرد ، جارێک بیرمە میسی خستمە یاریەکەوەو داوام لێکرد کە بەسەر گۆڵ بکات ئەویش ووتی باشە بە مەرجێک کە ٢ بسکیتی ئەلفاجۆرێس ی پێبدەم ئەو بسکیتەی میسی زۆری حەز لێبوو ، میسی چووە یاریەکەو گۆلێکی بەسەر کرد و لەمن نزیک بۆووە و ووتی ئەوە ٢ پارچە بسکیتت لایە ، مارکۆنی دەڵێت : میسی زۆری حەز لەو بسکیتە بوو بۆیە منیش ھەمیشە بەڵێنی ئەوەم پێدەدا ئەگەر جوان یاری بکات ئەو بسکیتەی دەدەمێ



0 التعليقات:

بۆفۆن بۆ سایتی یۆڤانتۆس : من عاشقی کریستیانۆم!


لە دیدارێکی لەگەڵ پێگەی رەسمی یانەکەی گۆڵچی یانەی یۆڤانتۆس جیانلۆجی بۆفۆن باسی خۆی و یانەکەی و تۆپی پێی بە گشتی کرد و دەڵێت : 
 
بۆفۆن : ھەرچەندە ھەمیشە ریاڵ مەدرید و کریستیانۆ رکابەری سەرسەختی ئێمە بوون بەڵام من عاشقی کریستیانۆ رۆناڵدۆم چونکە ئەو باشترینە و زۆر زیرەکە  
 
بۆفۆن : کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ تیپەربوونی کات دەزانێت چۆن ئاستی خۆی باش بکات و بەردەوامیش بەرەو باش بوون دەڕوات ئەوەش لە یاریزانێکی تەمەن ٣٣ ساڵ زۆر قورسە  
 
بۆفۆن : کرییستیانۆ بەرامبەر بەو تیپانەی یاری دەکات کەسێکی بکوژە بۆیە کاتێک لە گۆڵ نزیک دەبێتەوە گۆڵچیەکان لە سەدا سەد لێی دەترسن  
 
بۆفۆن : جگە لە کریستیانۆ ئیگەر کاسیاس یش سەرسامم پێی من و کاسیاس و پیتەر چیک ئەو سێ گۆڵچییەن کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامین و تا ئێستاش یاری دەکەین بۆیە دەتوانم بڵێم ئەوە شتێکی گەورەیە بۆ ئێمە  

0 التعليقات:

ڕاستەوخۆ لە كوردستان دەیلی سپۆرت بینەری یاریەكان ببە

لەم لینكانە بینەری تەواوی یاریەكان ببە
١- http://www.basnews.com/yarigatv/
٢-http://www.basnews.com/yarigatv2/
٣-http://www.basnews.com/yarigatv3/
٤-http://www.basnews.com/yarigatv4/

تاچەند لە پەیچەكەمان ڕازیت؟؟ لەكۆمێنت بنوسە زۆر سوپاس 

0 التعليقات:

مەرجی مانەوەی نەیمار لە پاریس سانجێرمان بزانە


نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مەرجێکی قورسی خستووەتە بەردەم سەرۆکی یانەکەی و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، ئەوا یانەکەی جێدەهێڵێت.
پێگەی سپۆرت بڵاویکردەوە، لەکاتی کۆبوونەوەی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی سانجێرمان، لەگەڵ نەیمار داسێڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکە دوای نەشتەرگەرییەکەی لە بەرازیل، نەیمار بە ئاشکرا بە خلێفی راگەیاندووە، کە دەیەوێ لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەڵام مەرجێکی هەیە، ئەویش هێنانی زینەدین زیدانی فەرانسی و راهێنەری ئێستای یانەی ریال مەدریدە بۆ گرتنەدەستی راهێنەرایەتی یانەکە، بە پێچەوانەوە ئەوا یانەکەی جێدێڵێت و روودەکاتە یانەیەکی دیکە لە هاوینی دهاتوودا.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، خلێفی بەڵێنی بە نەیمار داوە هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ رازیکردنی زیدان بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو جڵەوی یانەکەی بداتەدەست. 

0 التعليقات:

نیمار بەنچەی بە پەشیمانی دەگەزێت؟!!


بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نێیمار داسێلڤا لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا پەشیمانە و حەز دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانە کەتەلۆنییە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ژمارەی ئەمڕۆ هەینیدا ئاشکرایکردووە، نێیمار لە بەجێهێشتنی ریزەکانی بارسێلۆنا پەشیمانە و لەگەڵ چەند یاریزانێکی هاوڕێی قسەی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزەکانی بارسێلۆنا، کە هاوینی رابردوو بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ بارسێلۆنای بەرەو پاریس سانجێرمان بەجێهێشت.
رۆژنامەی مۆندۆ راشیگەیاندووە، نێیمار پێیوایە پاریس سانجێرمان بەو شیوەیە نییە کە بیری لێ دەکردەوە، بۆیە ئارەزوو دەکات هاوینی 2019 بگەڕێتەوە یانە کەتەلۆنییەکە، بۆ ئەم مەبەستەش نیمۆ پێش ئەوەی تووشی پێکان بێت لەگەڵ یاریزانە هاوڕێیەکان و بەرپرسانی بلاوگرانا قسەی کردووە، تاکو بتوانێت بگەڕێتەوە بارسا.


0 التعليقات: