🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨 لیۆنێل مێسی لە ستۆری ئینستاگرام:
پێم وابوو رۆژێكی پشوو هەیە لە دوای یاری وەك هەموو جارێك، گەشتەكە رێكخرا بوو كە بكرێت نەمدەتوانی هەڵیبوەشێنمەوە، چونكە پێشتریش هەڵموەشاندبوویەوە، داوای لێبووردن لە هاوڕێكانم دەكەم، چاوەڕێی ئەوەم كە یانەكە دەیەوێت چیم لەگەڵ بكات
درێژە»
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش پەیامێکی لەسەر دۆخی ئێستای جیهان بڵاوکردەوە و داوا دەکات خەڵک رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.
لیۆ لە پەیامەکەی کە لە ئینستاگرام بڵاویکردووە دەڵێت ” رۆژانێکە ئالۆزە بۆ هەمووان و ئێمە نیگەرانین لەو بارودۆخەی کە دروست بووە و دەمانەوێت هاوکار بین و هەست بەوە بکەین کە لە شوێنی ئەو کەسانەین کە بارودۆخێکی خراپیان بەسەر هاتووە، دەمەوێ لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون یاخود ئەوانەی لە پێشەوەی سەنگەرەکەن بجەنگین و هیوای تەندروستیەکی باشیان بۆ دەخوازم و پێویستە هەمیشە تەندروستی لەسەر رووی هەموو شتێک بێت، داواکارم لە ئێوە جێبەجێکاری رێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە تەنها خۆ پاراستن چارەسەریە “.
NEMO
درێژە»
ڤالڤێردی ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان لە کامپ ن‌و باش یاریی دەکەن بەڵام پێویستە ئاستیان لەدەرەوەى یاریگاى خۆ‌یا بەرزتر بکەنەوە.
پاش بردنەوەیان لە ڤیاریاڵ لەخولی ئیسپانیا، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
ڤالڤێردی دوپاتیکردەوە کە ئەوان لە یاریگاى خۆیان باش یاریی دەکەن و دەیانەوێت درێژە بەو ئەنجامە باشانە بدەن.
وتیشی: پێویستە ئاستمان لە دەرەوەى یاریگاى خۆمان بەرز بکەنەوە.
ڤالڤێردی پێیوایە سەرەتا کۆنترۆلی یاریگایان گرتۆتە دەست بەڵام دواتر توشی ئاستەنگی بونەتەوە.
وتیشی: سەرەراى ئەو قورسییانەى هاتونەتە بەردەممان بەڵام توانیمان سەرکەوتن بەسەر ڤیاریاڵ بەدەست بهێنین کە یانەیەکی بەهێزی خولی ئیسپانیان.
درێژە»
ڤاڵڤێردی /ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنە
ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە یاریەکەی بەرامبەر لیۆن بە قورس ناوبرد و ئامادەبوونی ئۆمتیتی بۆ یاریە دووپات کردەوە.
پێش ڕووبەرروبونەوەی یانەی لیۆنی فەرەنسی لە قۆناغی ١٦ ی چامپیۆنز لیگ ، ئرنستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕایگەیاند:یاریەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر یانەیەک کە لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.
ڤالڤێردی بڵاوی کردەوە :ئێمە ئێستا لە قۆناغی ١٦ ین و پێویست ناکات بیر لە قۆناغەکانی تر بکەینەوە،هەردوو یانە ماوەی چەند مانگێکە چاوەروانی ئەم یاریەن.
ڤالڤیردی وتی: ئۆمتیتی ئامادەیە بۆ یاریەکە بەلام تا ئێستا بڕیارم نەداوە بە سەرەکی یاری پێدەکەم یان نا.
وتیشی:بیر لە ماڵئاوای کردنمان ناکەمەوە لە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ڕۆما و ئەوە بەشێک بوو لە رابردوو.
سەرجەم لێدوانەکانی ڤالڤێردی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەدا:
ڤالڤێردی: یاریەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر یانەیەک کە لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.
ڤالڤێردی: ئێمە ئێستا لە قۆناغی ١٦ ین و پێویست ناکات بیر لە قۆناغەکانی تر بکەینەوە،هەردوو یانە ماوەی چەند مانگێکە چاوەروانی ئەم یاریەن.
ڤالڤێردی: چامپیۆنز لیگ پاڵەوانێتیەکی ئاسان نیە،ئێمە لەم وەرزەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ئەنجامی باشمان بەدەستهێناوە لەم خولەدا.
ڤالڤێردی: ئۆمتیتی ئامادەیە بۆ یاریەکە بەلام تا ئێستا بڕیارم نەداوە بە سەرەکی یاری پێدەکەم یان نا.
ڤالڤێردی: لیۆن یاریزانی زۆر باشی هەیە و گرنگی نادەن بە یانەی بەرامبەر بە شێوازی هێرش بردن یاری دەکەن یان نا .
ڤالڤێردی: بیر لە ماڵئاوای کردنمان ناکەمەوە لە وەرزی ڕابردوو بەرامبەر ڕۆما و ئەوە بەشێک بوو لە رابردوو.
ڤالڤێردی: پێوست ناکات بیر لە یاری گەرانەوە بکەینەوە، تەنها بیرمان لای یاریەکەی سێ شەممەیە.
ڤالڤێردی: یاریزانەکانم بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەم یاریە بون بۆیە هەموو هەولێک دەدەن لە پێناو بردنەوە.
ڤالڤێردی: ئێمە لە ژێر پەستانێکی زۆرداین چونکە هاندەران داوای نازناوی چامپیۆنز لیگ دەکەن.
ڤالڤێردی: ئێمە ئامادەین بۆ روبەروبونەوەی لیۆن بە هەر پێکهاتەیەکەوە یاری بکات جگە لە یاری کردنیان بە سێ بەرگریکار یان پێنج بەرگریکار.
ڤالڤێردی: یەکلانەبومەتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی بۆ سێ شەممە .
ڤالڤێردی: کاتێک لویس سوارێز ئامادە دەبێت لە یاریگادا ئەوا بە دڵنیاییەوە ئێمە زرترین هەلی گۆڵ کردنمان بۆ دەرەخسێت،ئەو یاریزانێکی زیرەکە.
ABDULRAHMAN NEMO
درێژە»
رۆژنامه‌ی سانده‌ی تایمزی به‌ریتانی، پێشهاتێكی نوێ ئاشكرا ده‌كات كه تایبه‌ته به نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی و ده‌ڵێت "یانه‌یه‌ك مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌داته نه‌یمار".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له هه‌واڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی، ده‌ڵێت "یانه‌ی ریال مه‌درید سووره له‌سه‌ر كڕینی نه‌یمار و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت".
نه‌یمار له‌وه‌ته‌ی ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به‌ره‌و پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی جێهێَشتووه، ده‌زگاكانی راگه‌یاند باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌شیمانه و ده‌یه‌وێ بچێته یانه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام خۆی و باوكیشی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی هه‌میشه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵانه راستبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند یانه‌یه‌ك له هه‌وڵ و ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی.
وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسی ده‌كات، یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ئاماده‌یه مووچه‌ی ساڵانه‌ی نه‌یمار بكاته 47 ملیۆن پاوه‌ند، كه ئێستا ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 27 ساڵانه‌یه، بڕی 32 ملیۆن پاوه‌ند وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه له یانه‌ی پاریسی وه‌رده‌گرێت. واته ریال مه‌درید ئاماده‌یه ساڵانه بڕی 15 ملیۆن پاوه‌ند زیاتر له پاریس سانجێرمان به نه‌یمار بدات.
سانده‌ی تایمزی به‌ریتانی، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌مه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵییه، بۆیه زه‌حمه‌ته نه‌یمار و باوكی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستبده‌ن".

سێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به ترسه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، كاتێك رووبه‌ڕووی ڤایادۆلید ده‌بنه‌وه.
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕی 24ی لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤایادۆلید یاریی ده‌كات، هه‌رسێ یاریزان ئیڤان راكیتیچ، كلیمینت لینگلیت و ئارتۆرۆ ڤیدال هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بۆ یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر سێڤییا یاریی نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كارتی زه‌رد وه‌ربگرن.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، كه له یانه‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، نووسیویه‌تی "ستافی مه‌شقی بارسا به سه‌رۆكایه‌تی ڤالڤێردی، پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ یاریزانه بكه‌ن و هۆشداریی بده‌نه یاریزانه‌كان، كه كارتی زه‌رد وه‌رنه‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی له یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر سێڤییا بێبه‌ش نه‌بن.
بارسێلۆنا به 51 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و 6 خاڵ له پێش ریال مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.
درێژە»
الاشتراك في:
التعليقات (Atom)